AP ١٤٠٣ سەرماوەز ٦ ٠٩:٣٢

بریندارانی تەقینەوەی پەیجێرەکان چوونە ڕیزی حزبوڵڵا

بریندارانی تەقینەوەی پەیجێرەکان چوونە ڕیزی حزبوڵڵا

ژمارەیەک لە بریندارانی هێرشە تیرۆریستییەکەی تەقینەوەی پەیجێرەکان کە بنیامین نتانیاهۆ بە فەرمی بەرپرسیارێتیەکەی لە ئەستۆ گرت، چوونە ڕیزی ئەندامانی حزبوڵڵای لوبنانەوە لە شەڕ دژی ئیسرائیل.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حزبوڵڵای لوبنان چەند گرتەی ڤیدیۆیی لە بەشداری ئەو بریندارانە لە دژی ئیسرائیل لە باشووری لوبنان بڵاو کردەوە.

ئەو گرتە ڤیدیۆییانە کە لەژێر ناوی " سەرەڕای بریندار بوون... لە مەیدانی شەڕین" بڵاو بووەتەوە، ژمارەیەک لە ئەندامانی حزبوڵڵای لوبنان نیشان دەدات کە بە چاو و دەستی بریندارەوە خەریکی ئامادەکردنی مووشەک و تەقەمەنی بۆ ئۆپراسیۆنی سەربازی لە دژی ئیسرائیلن.

یەکێک لە بریندارەکان کە هێشتا لە نەخۆشخانە خزمەتی پزیشکی وەردەگرێت، وتی: تا دوا چرکە درێژە دەدەین، خودا بیکات و چاوێکمان چاک ببێتەوە و ئەوە من یەکەم کەس دەبم کە لە باشووری لوبنان بۆ شەڕ دژی ئیسرائیل ئامادە دەبم.

لە ئەو گرتە ڤیدیۆییەدا، حزبوڵڵا لە لیدوانی حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتی شەهیدی حزبوڵڵا دوای تەقینەوەی پەیجێرەکان کەڵکوەرگیراوە.

News ID 52851

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha